بەشی کیمیا
بەشی كیمیا له ساڵی 2004 له کۆلێجى په‌روه‌رده دامەزراوه. سەرەتا سەر به زانكۆى سلێمانى بووه و به دوو کەس ستافی وانەبێژی دەستی پێکردووه. ئێسته ژمارەی ستافی بەشەکه شانزه کەسه که سێ یان خاوەن بڕوانامەی دکتۆران و سیانزه‌یان هەڵگری بڕوانامەی ماستەرن هەروەها یاریدەدەرەکانما چوار کەسن که هەڵگری بڕوانامەی بەکالریۆسن و خوێندکاره یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکەمان بوون له ساڵانی ڕابردوودا. مامۆستایانمان به نازناوەکانی مامۆستا و مامۆستاى یاریده‌ده‌ر و ماسته‌ر (بێ نازناو) بەردەوامن له وتنەوەی وانه و هەروەها توێژینەوەی زانستی
زانیاری و ئاماری خوێندکاران
ژمارەی خوێندکارانی ئەمساڵی خوێندن له قۆناغه جیاجیاکانمان دوو سه‌د و پێنجه که حه‌فتاو سێیان قۆناغی یەکەم، چل و هه‌شتیان قۆناغی دووەم، سییان قۆناغی سێیەم و په‌نجا و پێنج خوێندکارمان له قۆناغی چوارەمدان. له کاتی دامەزراندنی بەشەکەمانەوە بۆ ئێسته ژمارەی پێنج سه‌د و بیست خوێندکار بەسەرکەوتوویی دەرچوون. زیاترین کار و پیشەی دەرچوانمان تا ئێسته مامۆستایى و تاقیگه‌ى شیكارى یاخود ئیشى سه‌ربه‌خۆ بووه
تاقیگەکان و ئامرازی فێرکردن و توێژینەوی زانستی لە بەشەکە
به‌شى كیمیا له كۆلیجى په‌روه‌رده خاوه‌نى پێنج تاقیگه‌ى زانستى یه، بۆ خوێندكارانى بكالۆریۆس. هه‌روه‌ها، به‌شه‌كه‌مان خاوه‌نى دوو تاقیگه‌ى زانستى پێشكه‌وتووه بۆ كارى شیكارى و توێژینه‌وه‌ى زانستى. ژماره‌یه‌كى باش ئامێرى پێشكه‌وتوو له تاقیگهكهماندا هه‌یه، كه توێژه‌كانى زانكۆمان رۆژانه بۆ كارى توێژینه‌وه به‌كارى دێنن. توانراوه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى زانستى ئاست به‌رز بڵاوبكرێته‌وه له به‌شه‌كه‌دا، كه ئه‌م ئامێر و تاقیگه زانستیانه هۆكارێكى باش بوون بۆ ئه‌نجامدانیان
ئامانجەکانی بەش
ئامانجه‌كانى به‌شه‌كه‌مان بریتین له
ئامانجى سه‌ره‌كیمان جه‌ختكردنه له سه‌ر پێگه‌یاندنى كادرى زانستى بۆ بوارى وانه ووتنه‌وه و كارى شیكارى له تاقیگه‌كاندا
یه‌كێكى تر له ئامانجه‌كانى به‌شه‌كه‌مان توێژینه‌وه‌ى زانستیه له هه‌موو بواره جیاوازه‌كانى په‌یوه‌ست به به‌شه‌كه‌مانه‌وه
هه‌روه‌ها، به‌شه‌كه‌مان هه‌وڵى ته‌واوى داوه بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌واو له نێوان زانكۆ و كۆمه‌ڵگه‌دا. بۆ ئه‌وه‌ى، خوێندكاره‌كانمان ده‌ورێكى ئهرێییانهیان هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا
بووارەکانی توێژینەوه خوێندنەوەی زانستی و ئاکادیمی له بەشی کیمیا
به‌شى كیمیا گرنگیه‌كى ته‌واوى داوه بۆ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه له‌م بواره جیاوازانه‌دا
بوارى ژینگه و پیس بوونى خاك و ئاو و هه‌وا
بوارى كیمیایى ژیانى بۆ دۆزینه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى نه‌خۆشى و چۆنیه‌تى درۆزژینهوهى چاره‌سه‌ر بۆى
دروست كردنى ماده‌ى نوێ له بوارى كیمیایى ئه‌ندامى و نائهندامیدا و هه‌ڵسه‌نگاندنى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان
دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ده‌رمانى سروشتى بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه باوه‌كان
دروستکردنی مادەی نانۆیی نوێ و بەکارهێنانی لە بوارە جیاوازاکاندا وەک سێنسەر و کارایی یاریدەدەر و خانە کارەباییەکان.
جگه له بوواری زانستی، بەشەکەمان چەندین چالاکی کۆمەڵایەتی، کوڵتوری، وەرزشی و هونەری ساڵانه ئەمجام دەدات که بریتییه له
ئه‌نجامدانى چه‌ندین سیمینارى جیاواز له سه‌ر بواره جیاوازه‌كانى كیمیا به تایبه‌تى، و كۆمه‌ڵگه‌ش به گشتى
ئه‌نجامدانى وۆركشۆپى زانستى ساڵانه بۆ بواره جیاوازه‌كان
ئه‌نجامدانى گه‌شتى زانستى بۆ خوێندكاره‌كانمان بۆ بهڕێوبهراتیه جیاوازه‌كان و كوالیتى كۆنترۆڵ
ناوی سەرۆک و بڕیاردەری بەش
د. کارزان محمود احمد (سه‌رۆك به‌ش)
م.ى. محمد شهاب (بڕیارده‌رى به‌ش)